کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران له‌سه‌ر ئاماری به‌ندكراوانی ساڵی ١٤٠٢

ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران له‌سه‌ر ئاماری به‌ندكراوانی ساڵی

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، له‌ ساڵی ١٤٠٢دا، سێ هه‌زار و ١٨٧ شارومه‌ند به‌ بیانووی جیاوازی ئایینی، سیاسی یان مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، سه‌ره‌ڕای ڕفاندنی ئه‌و سێ هه‌زار و ١٨٧ كه‌سه‌، ٦٧٢ كه‌س له‌به‌ر جیاوازی شێوازی ژیان كردنیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌ كۆی گشتی ئه‌و ئاماره‌، دوو هه‌زار و ٤٩١ كه‌س له‌ بواری مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه‌ ١١٢ كه‌سیان كه‌متر له‌ ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن بوون. هه‌روه‌ها ٦١ بابه‌ت كرێكار و چالاكانی كرێكاری، ٣٠ كه‌س له‌ چالاكانی سنفی، ١٣٢ بابه‌ت له‌ كه‌مینه‌ ئایینیه‌كان، ٤٥ بابه‌ت ژنانی ناڕازی و چالاكانی بواری مافه‌كانی ژنان، ١٦ بابه‌ت له‌ بواری فه‌رهه‌نگی، پێنج بابه‌ت له‌ بواری جیاوازی جنسی و جنسیه‌تی، ٥٦ بابه‌ت له‌ چالاكانی ژینگه‌پارێز و ٣٥١ كه‌س له‌ نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی ئێران بوون.