ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی ناڕازی له چه‌ند شاری به‌لووچستان، گالیكش له ئوستانی گوڵستان و شاری سنه له كوردستان پاش نوێژی هه‌ینی دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له شاره‌كانی زاهیدان، ڕاسه‌ك و خاش دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمه‌كانی “كورد، به‌لووچ، ئازه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه، هاوكات له شاری گالیكشی سه‌ر به ئوستانی گوڵستان، خه‌ڵكی ناڕازی پاش نوێژی هه‌ینی به مه‌به‌ستی پشتیوانی له مه‌وله‌وی و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم خۆپێشاندانیان كرد، هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ی “نه‌نه‌ڵه”ی سه‌ر به شاری سنه، خه‌ڵكی ناڕازی به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی خۆپێشانده‌ران نیشان دا و خوازیاری ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.