به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌ی قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه له شاره جۆراوجۆره‌كانی عێراق چووه‌ته سه‌ره‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ته‌نیا له شاره‌كانی نه‌جه‌ف و ناسرییه له باشووری عێراق، لانیكه‌م ٧٠ هاووڵاتیی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراون. به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان لهمشارانه، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی سه‌رماوه‌ز، “عادڵ عه‌بدولمێهدی” سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یانییه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه. بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه و پرسی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی به‌ڕێوه‌ببات. شایانی باسه، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “عادڵ عه‌بدولمێهدی” له‌گه‌ڵ پێشوازیی به‌ربڵاوی خۆپیشانده‌ران به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران شه‌وی هه‌ینی به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له شاره جۆراوجۆره‌كانی عێراق له‌وانه، به‌غدا به تایبه‌تی له مه‌یدانی ته‌حریری ئه‌مشاره، ده‌ستیان كردووه به شایی و هه‌ڵپه‌ڕین. شایانی باسه، ژماره‌ی قوربانییان له عێراق له سه‌ره‌تای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌وه هه‌تا ئێستا بۆ زیاتر له ٤٠٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.