ئه‌ندامێكی كۆمیسیۆنی بێهداشت و ده‌رمانی مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی فرۆشتنی ئه‌ندامانی جه‌سته به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری و هه‌ژاری خه‌ڵك به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و بازاڕێكی ڕه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دامه‌زراوه.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تییه وتی: دیارده‌ی فرۆشتنی ئه‌ندامانی جه‌سته له ئێران بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره و ئاماری خواست و به‌خشین له بازاڕی ڕه‌ش دا پڕ ڕه‌ونه‌قه. له ئێستادا نرخی هه‌ر گورچیله ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نه و بۆ گرووپه خوێنییه نایابه‌كان، گورچیله‌یه‌ك به یه‌ك ملیارد تمه‌ن مامه‌ڵه ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه له ته‌نیشت فرۆشتنی گورچیله، ڕێژه‌ی فرۆشتنی قژ، جه‌رگ و قه‌ڕنیه‌ی چاو زیادی كردووه و ته‌ندرووستی كۆمه‌ڵگا به‌هۆی ناكارامه‌یی و گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.