ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌شه‌ممه، دایه شه‌ریفه دایكی “ڕامین حسێن په‌ناهی” هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی ڕژیم، نه‌مامی به یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا چاند.
دایە شەریفە دایکی هه‌میشه زیندوو “ڕامین حسێن پەناهی” زیندانی سیاسیی کە لەلایەن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه ئێعدام کرا، لە ڕۆژی شانۆی هەڵبژاردنەکاندا وێڕای کچەکەی “پەروانە حسێن پەناهی” بە جێگای دەنگدان نەمامیان چاند. شایانی باسه كه دایە شەریفە ئەو نەمامەی بە نیشانە “ژیانی دووبارە و ئازادی” بۆ نەتەوەکانی ئێران چاندووە.