به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی ئوستانی كوردستان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له درێژه‌ی شۆڕشی “ژینا”دا دیواره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه.
هه‌بوونی كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب له ڕیزی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و چالاكیانه نیشان ده‌دات كه شۆڕشی “ژینا” به هێز و توانایه‌كی زۆره‌وه به‌رده‌وامه و به‌ره‌وه‌پێش ده‌چێت. به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له نێوخۆی وڵاته‌وه هه‌نارده ده‌كرێت، به‌شداری كوڕان و كچانی ئازادیخواز له هه‌ڵمه‌تی دروشم نووسین و خه‌بات دژی حیجابی زۆره‌ملێ، ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت و چالاكوانان ڕایده‌گه‌ینن: “هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” شه‌قامه‌كان ده‌كه‌ینه گۆڕه‌پانی به‌رخۆدان”.