کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چالاكی تێكۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی له‌ سه‌راسه‌ری ئێران

چالاكی تێكۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی له‌ سه‌راسه‌ری ئێران

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، تێكۆشه‌رانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی له‌ چه‌ندین شاری ئێران دیواره‌كانیان به‌ دروشمی دژه‌ حكوومه‌ت نه‌خشاندووه‌ و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌ر شه‌قام بوون.

كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئێران له‌ دروشمه‌كانیان دا خوازیاری ڕووخانی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی بوون و ڕایانگه‌یاند: ئه‌و ژیانه، شایسته‌ی خه‌ڵكی ئێران نییه‌. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر به‌ درووستكردنی ئه‌و باروودۆخه ده‌یه‌وێت هێدی هێدی خه‌ڵك بكوژێت و كه‌مترین بایه‌خێك به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی جه‌ماوه‌ر نادات. خه‌ڵكی ئێران ئه‌بێ وریا بن و به‌ مه‌به‌ستی گۆڕانی ئه‌و باروودۆخه‌ متمانه به‌ خۆیان بكه‌ن و به‌ ته‌مای ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی نه‌بن.