هاوكات له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی كۆنفڕانسی جیهانی پێوه‌ندییه دیجیتاڵییه‌كان له شاری دوبه‌ی، مه‌رجه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی “یاه كلیك” په‌سه‌ند كرا و به‌ستێنی چالاككردنه‌وه‌ی ئینته‌رنێتی سه‌ته‌لایت له ئێران دابین كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شیركه‌تی زانیاری تێكنۆلۆژیكی ئێران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شیركه‌ته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی په‌یوه‌ندی دیجیتاڵ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ڕێككه‌وتوون كه یاسا و ڕێساكانی كۆماری ئیسلامی به فه‌رمی بناسێنن. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه سهركۆنسوولی كۆماری ئیسلامی هاوڕێ له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئێران له ئیمارات و وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی “یاه كلیك” كه سه‌ر به شیركه‌تی “یاه ساته”، ڕێككه‌وتوون تاكوو ئینته‌رنێتی سه‌ته‌لایت بۆ ئێران دابین بكه‌ن.