ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌ممه، چه‌ندین كۆبوونه‌وه له شاره‌كانی ئامۆل، تاران، مه‌سجد سۆله‌یمان و لاهیجان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی كه‌ل و په‌لی پێش‌گرتن له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بڵاوه‌بوونی ویرۆسی كۆرۆنا له ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی له شاری ئامۆل یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی قه‌ره‌نتینه، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی كه‌ل و په‌لی پێش‌گرتن له كۆرۆنا كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری تارانیش له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی پێش‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ویروسه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. له لایه‌كی دیكه‌وه، ژماره‌یه‌ك له شوفێره‌كانی ئۆتوبووس و تاكسییه‌كانی شاری تاران به هۆی كه‌مته‌رخه‌می ڕژیم له ئاست بڵاوه‌بوونه‌وه‌ی ویرۆسی كۆرۆنا كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌سجێد سۆڵه‌یمان و لاهیجان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كی هاوشێوه‌دا، كۆبوونه‌وه.