به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “ئارمیتا پاویر” و “مه‌ریه‌م بایرامیان” په‌یوه‌ست به كارزاری نا بۆ ئێعدام بوون.
كارزاری نا بۆ سێداره له زستانی ساڵی ڕابردوووه ده‌ستی پێكردووه و ڕۆژی سێشه‌ممه، به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی كرماشان، سه‌قز، نه‌غه‌ده، خۆڕه‌م ئاوا، ته‌ورێز، شیراز، قزلحه‌سار و ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، ئێڤین و تارانی گه‌وره، هه‌روه‌ها مه‌شهه‌د بۆ ٢٢ هه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام مانیان له خواردن گرت. ڕۆژی سێشه‌ممه، دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “ئارمیتا پاویر” و “مه‌ریه‌م بایرامیان” په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون.