کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

په‌یامی ژنانی تێكۆشه‌ری كرماشان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیس

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی چالاكوان و تێكۆشه‌ری كرماشان له‌ په‌یامێكدا وێڕای هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیمیان بایكۆت كردووه‌، داوایان له‌ خه‌ڵكی كرماشان كرد نه‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.

ژنانی چالاكوانی كرماشان وێڕای پشتیوانی له‌ ده‌یان به‌یاننامه‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم ڕایانگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا شانۆگه‌رییه‌ و ئێمه درێژه‌ده‌ری ڕێگای “مینوو مه‌جیدی” و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژیناین. ژنانی تێكۆشه‌ری كرماشان هه‌روه‌ها وتیان، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره‌ سیسته‌مێكی نوێنه‌رایه‌تی پاڕله‌مانی دژایه‌تی ده‌كه‌ین و خوازیاری دیمۆكراسی ڕاسته‌وخۆ و ده‌سه‌ڵاتی شۆڕایی و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیمۆكراتیكین.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-