کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

په‌یامی پیرۆزبایی ده‌بیركولی ئیتحادییه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی فه‌ڕانسه به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆز

په‌یامی پیرۆزبایی ده‌بیركولی ئیتحادییه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی خاكه‌لێوه‌، “ئه‌كسل پرسۆن” ده‌بیركولی ئیتحادییه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی فه‌ڕانسه و ئه‌ندامی ڕێكخراوی لاوانی ئیتحادییه‌ی كرێكارانی جیهان له‌ په‌یامێكدا هاتنی نه‌ورۆزی به‌ هه‌موو كرێكارانی ئێرانی پیرۆزبایی كرد.

“ئه‌كسل پرسۆن” له‌ په‌یامه‌كه‌یدا وێڕای پیرۆزبایی كردنی ساڵی نوێی هه‌تاوی له‌ هه‌موو ژنان و پیاوانی كرێكاری ئێران، ڕایگه‌یاند: هیواداره‌ كه‌ ساڵی تازه‌، ساڵی سه‌ركه‌وتنی كرێكاران به‌سه‌ر زاڵمان و ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بێت. ناوبراو هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین خواست.