ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی ئورووپا و ڕێكخراوی فرانت لایه‌ن دیفندرز، له به‌یاننامه‌یه‌ك دا پشتیوانی خۆیان له “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ده‌ربڕی.
“جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و بازڕه‌سی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ڕۆژی ٥ی به‌فرانباری ١٤٠١ له هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین كرا. ڕۆژی چوارشه‌ممه ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی ئورووپا و ڕێكخراوی فرانت لاین دیفندرز، به‌ندكردنی ئه‌و چالاكه سنفیه‌یان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوون. شایانی باسه كه ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی ئورووپا پیش‌تر پشتیوانی خۆیان له سپیده قوڵیان، ڕه‌زا شه‌هابی و چه‌ند چالاكی كرێكاری دیكه‌ش ده‌ربڕی بوو.