کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی فه‌رهه‌نگیانی شاباد له‌ ڕه‌سووڵ بۆداغی

پشتیوانی فه‌رهه‌نگیانی شاباد له‌ ڕه‌سووڵ بۆداغی 1

ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی شاباد ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی پووشپه‌ڕ، له‌ ڕاگه‌یاندنێكدا پشتیوانی خۆیان له‌ كه‌مپه‌ینی ئازادی موعه‌لیمی زیندانی، ڕه‌سووڵ بۆداغی دووپات كرده‌وه‌.

“ڕه‌سووڵ بۆداغی” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ماوه‌ی به‌ندكرانی له‌ زیندانی ئێڤین تێپه‌ڕ ده‌كات، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندان و هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ژێر گوشار و له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.