کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

هێرشی پاشماوەی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی کفری

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو شوان کە ئاژەڵەکانیان بەمەبەستی لەوەڕاندن بردووەتە ئەو ناوچانەی کە بەهۆی مەودای نێوان سوپای عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە بۆشایی ئەمنیی لێ درووست بووە، دوو چەکداری داعش بە مۆتۆرسیکلێت هێرشیان کردووەتە سەر ئەو دوو شوانە و ئەوانیش بە کڵاشینکۆف تەقەیان لێکردوون.

سەرەڕای ئەوەی کە هێزی پێشمەرگە دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و شوانەکان سەلامەتن، بەڵام تاوەکو ئێستا نزیکەی 150 سەر لە ئاژەڵەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە دیارنین. جێگای ئاماژەیە کۆمەڵەێک لە پاشماوەکانی داعش کە زۆربەیان هاووڵاتیی عێراقین، بەهۆی شارەزاییان لە ئەو بۆشاییە ئەمنیە کە بە هۆی مەودای نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان درووست بووە، خۆیان لە ناوچانە حەشار داوە بوونەتە هۆی نائارامی لەو ناوچانە.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێكی گشتی سه‌باره‌ت به‌ ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری له‌ ئێران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٩ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

مانگرتنی پەرستارانی نەخۆشخانەی ئه‌لزەهرا

-

درێژه‌ی مانگرتنی سەراسەری بارهه‌ڵگره‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران

-

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەوانی سی سەخت

-

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی پێرسونێلی شێركه‌تی نوین سەنعەتی ڕەجا

-