ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێزه ئینتزامییه‌كان و مه‌ئموورانی شاره‌داری زاهیدان هێرشیان كرده سه‌ر دووكاندارانی بازاڕی هاوبه‌ش له فه‌له‌كه‌ی گۆزه و چه‌ند دووكانیان داخست.
به‌وته‌ی هاووڵاتیانی به‌لووچ، هێزه‌كانی ڕژیم به فه‌رمانی دادستانی و به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه هێرشیان كردۆته سه‌ر دووكاندارانی بازاڕی هاوبه‌ش له زاهیدان و چه‌ند دووكانیان به‌بێ هۆكار پۆلۆمپ كردووه. به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به شێوازی جۆراوجۆر تۆڵه له خه‌ڵكی به‌لووچ ده‌كاته‌وه.