ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر ده‌بییرستانی فه‌نی و حرفه‌یی كچانه‌ی چه‌مران له شاری كورد و چه‌ندین قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، پاش هێرشه شیمیایه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو بۆ سه‌ر ده‌بیرستانی كچانه‌ی چه‌مران له شاری كورد، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه دا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه و چه‌ندین قوتابی به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستیان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.