ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حه‌راسه‌تی زانكۆی ئازادی سه‌وهانه‌كی قوم هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند كچی خوێندكار و یه‌كێكیان به‌هۆی ئازاری به‌رپرسی حه‌راسه‌ته‌وه له‌هۆش خۆی چوو و بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كاناڵی تیلیگرامی خوێندكارانی پێشڕه‌و، حه‌راسه‌تی زانكۆی سه‌وهانه‌ك به بیانووی ڕه‌چاونه‌گرتنی حیجابی ئیجباری هێرشی كردۆته سه‌ر چه‌ند خوێندكاری كچ و یه‌ككیانی داوه‌ته به لێدان. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌و كچه خوێندكاره كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه له‌هۆش خۆی چووه و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه.