کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هۆشداری كارناسانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری

هۆشداری كارناسانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی

محه‌ممه‌د سه‌در ئه‌ندامی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ ڕایگه‌یاند: ٣٠ ملیۆن ئێرانی له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری ته‌واو دا ده‌ژین.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ده‌وڵه‌تییه‌ وتی: ئه‌بێ بزانین كه‌ ڕێگه‌چاره‌ی كێشه‌ ئابوورییه‌كان ته‌نیا گۆڕانكاری ئابووری نییه‌ و سه‌ره‌تا ئه‌بێ قه‌یرانی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی چاره‌سه‌ر بكرێت. دانپێدانانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانیان له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی پێداگری له‌ سه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت ده‌كات و خه‌ریكه‌ ئێران به‌ره‌و شه‌ڕێكی گه‌وره‌ ده‌بات. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا زۆربه‌ی كارناسانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخه‌كان له‌ ساڵی تازه‌ هۆشداریان داوه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئورووپا به‌ ڕێككه‌وتن نه‌گات، ئابووری وڵات ده‌ڕووخێت و ٨ ده‌هه‌كی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ونه‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری دا.