سێ وڵاتی ئورووپایی واژۆکەری بەرجام هوشداریان دایە ئێران، لە ئەگەری دەستپێکردنی قۆناغی چوارەم لە کەمکردنەوەی پابەندییەکانیان بە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی له لایهن ئێرانهوه، لە “بەرجام”، دێنە دەرەوە.
یهكێتیی ئۆرووپا بە شێوەی تایبەت بە کۆماری ئیسلامیی ڕاگەیاندووە لە ئەگەری بەردەوامیی ئەو وڵاتە بە کەمکردنەوەی پابەندییەکانیان بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی، تا مانگی نۆوامبر لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی دێنە دەرەوە. هوشداری سێ وڵاتی بریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان له كاتێكدایه كه ئەم وڵاتانە بە ئاشکرا و بهدوای چاوپێکەوتنی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەزبەر، ڕایانگەیاند: بەرجام لە هەڵوەشانەوە نزیکە. جێگهی ئاماژەیە، کۆماری ئیسلامی کە تا ئێستا لە سێ قۆناغدا پابەندییەکانی بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی کەم کردۆتەوە، ڕایگەیاندووە: لە ئەگەری بەردەوامی گەمارۆکانی ئەمریکا، و بێ هەڵوێستی ئۆرووپا بۆ هەوڵێکی جیدیی لەمبارەیەوە، لە مانگی خەزەڵوەردا، چوارەمین قۆناغی شکاندنی پابەندییەکانی بە بەرجام دەست پێ دەکات.