به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “قارچی ڕه‌ش” له شاری سنه و له ده‌ست دانی بینایی چه‌ند تووشبووی ئه‌و نه‌خۆشینه، به‌رپرسانی ڕژیم هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان ده‌ده‌ن و له بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره زانیارییه‌ك له‌و باره‌وه ڕێگری ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوودا، نه‌خۆشی “قارچی ڕه‌ش” له شاری سنه بڵاو بۆته‌وه و نه‌بوونی ده‌رمان له دارووخانه‌كان كێشه و گرفتی زۆری بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره ساز كردووه. هه‌ستیار بوونی دۆخه‌كه تا ئه‌و ڕاده‌یه كه به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، تا ئێستا لانیكه‌م سێ تووش بووی ئه‌و نه‌خۆشیه بینایی خۆیان له ده‌ست داوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری شاری سنه، له ئێستادا ١١ كه‌س له‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌سته‌ری كراون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه له نه‌خۆشخانه‌ی “ته‌وحید”ی شاری سنه، لانیكه‌م ٤٠ تووشبووی ئه‌و نه‌خۆشیه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌سته‌ری كراون، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هه‌واڵی تووشبوونی ته‌نیا ٩ كه‌سیان پشت ڕاست كردۆته‌وه.