ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی له حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ناسر كه‌نعانی” وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ز‌گا هه‌واڵنێریه‌كاندا ڕایگه‌یاند: “حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان جودایی‌خواز و تیرۆریستن و ئه‌بێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌كیان لێ داماڵێت و ڕاده‌ستی ئێرانیان بكاته‌وه”. “كه‌نعانی” هه‌روه‌ها وتی: “دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق له بواره‌كانی ئه‌منیه‌تی و فه‌نی دا له ئاستێكی باڵا دایه و كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌منیه‌تی له نێوان هه‌ر دوو وڵات پێك هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تی سنووره‌كانی ئێران له هه‌ر جۆره هێرشێكی نیزامی بپارێزێت”. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا به‌رپرسانی باڵای ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له‌وڵاتانی دراوسێ كردبوو كه ئه‌گه‌ر ئاسمان،زه‌وی و ئاوه‌كانیان به مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر ئێران بخه‌نه ئیخیتار ئیسڕائیله‌وه، كۆماری ئیسلامی كاردانه‌وه‌ی توندی ئه‌بێت و ته‌واوی بنكه‌كانی ئا‌مریكا و هێزه‌كانیان له ناوچه‌كه به ئامانج ده‌گرێت.