کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌وڵی خۆكوژی “سامان یاسین” له‌ زیندانی ڕژیم

هه‌وڵی خۆكوژی سامان یاسین له‌ زیندانی ڕژیم 3

ناوه‌ندی مافی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ سه‌رماوه‌ز له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕاێگه‌یاند كه‌ “سامان سه‌یدی” ناسراو به‌ “یاسین” كه حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ له‌ ڕێگه‌ی خواردنی ده‌رمانه‌وه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ خۆكوژی و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “سامان یاسین” پاش خواردنی ده‌رمانه‌كان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه‌ و كادری ده‌رمان ڕێگریان له‌ گیان له‌ده‌ستدانی كردووه‌ و ئێستا له‌ ژێر چاودێر چڕی پزیشكی دایه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “سامان” هه‌نه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌په‌ و له‌ كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ تۆمه‌تی موحاره‌به‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌.