کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن خوێندكارانی كوردستان

نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی خاكه‌لێوه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستان له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مر “ژینا ئه‌مینی” كۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندكارانی چالاك و تێكۆشه‌ر له ‌زانكۆ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆز و هاتنی ساڵی نوێی هه‌تاوی، له‌سه‌ر مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” له‌ گۆڕستانی ئایچی سه‌قز كۆبوونه‌ته‌وه‌ و وێڕای ڕێزگرتن له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردۆته‌وه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “كاروان قادرشوكری” له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ له‌ پیرانشار كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ چاندنی گوڵی سوور، یادیان به‌رز نرخاندووه‌.