شوڕای سێنفی خوێندكارانی وڵات به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێك، جه‌ختی كرده‌وه كه به‌دوای دوو حه‌فته هیچ زانیارییه‌ك سه‌بارت به دۆخی خوێندكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م ناوه‌نده خوێندكارییه ڕایگه‌یاندووه كه وه‌زاره‌تی علوومی ئه‌ركداره كه په‌یگیری ئازادكردنی بێشه‌رتومه‌رجی خوێندكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بێ. له‌م ڕاگه‌یه‌نداروه‌دا هاتووه، “چه‌ندین ڕاپۆرت له گرتووخانه‌كان به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه كه شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی ته‌ندرووستی خوێندكاران كه ناویان له ڕیزی ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا هاتووه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه نیگه‌رانییه‌كان له بارودۆخیان به‌تایبه‌تی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه ناویان له‌م لیسته‌دا نه‌هاووته دوو به‌رابه‌ر ده‌كات. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌م خوێندكارانه له مافی پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.