کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی ده‌رمان بۆ تووشبووانی نه‌خۆشییه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ پارێزگای ورمێ

نه‌بوونی ده‌رمان بۆ تووشبووانی نه‌خۆشییه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ پارێزگای

بنه‌ماڵه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشییه‌ تایبه‌ته‌كانی پارێزگای ورمێ به‌ ده‌ست كه‌می ده‌رمان ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ دابینكردنی ده‌رمان جێبه‌جێ نه‌بووه‌ و گیانی ئازیزانیان له‌ مه‌ترسی دایه‌.

به‌پێی ئاماره‌ حكوومییه‌كان، چوار هه‌زار و ٦٨٩ تووشبووی نه‌خۆشییه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ پارێزگای ورمێ بوونیان هه‌یه‌ و ٤٩٢ كه‌سیان نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌گمه‌نه‌ و ده‌رمانی نییه‌، به‌ڵام چه‌ند ده‌رمانی نایاب هه‌ن كه‌ ده‌توانن ماوه‌ی زیندووبوونیان درێژتر بكه‌نه‌وه‌. جگه‌ له‌ نه‌بوونی ده‌رمان، ژێرخانی پێویست بۆ هه‌ندێك له‌ نه‌خۆشییه‌كان له‌ پارێزگای ورمێ نییه‌ و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به‌ ته‌ندرووستی خه‌ڵك ناده‌ن.