کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

  ناڕيزایەتی بەرین دژبە ئێعدام کردنی سێ لاوی ئیسفەهانی لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی ئێران

01000000 0aff 0242 f625

  کۆماری جەنایەتکاری ئیسلامی بە ناردنی وەزیری نێوخۆی، کە پێشینەیەکی جەنایەتکاری بەرینی هەیە، لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ ی مانگی گوڵان سالح هاشمی، مەجید کازمی و سەعید یەعقوبی قوربانیانی پەروەندەی دروست کراویخانەی ئیسفەهانی، ئێعدام کرد. دژبەم ئێعدامە جەنایەتکارانەیە بنەماڵەکانیان، جەماوەری خەڵکی توڕە و ناڕازی لە شارەکانی ئیسفەهان، تاران و سنە، ڕێکخراوە سیاسیەکان، هەڵسوڕاوانی بواری مافەکانی مرۆڤ لە نێوخۆ و لەدەرەوەی وڵات، وەک ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی و ژمارەیەک لە وەکیلەکان بە دەست دانە شێوازی جۆراوجۆری خەبات و ناڕەزایەتی هەوڵیاندا بەر بەم ئێعدامە دەژی ئینسانیانە بگرن. لە ڕەوتی ئەم خەباتەدا بە شکڵ و شێوازی کاریگەر و هێندێک جاریش داهێنەرانەوە هاتنە مەیدان. ڕاگەیەنەرەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ ی مانگی گوڵان دەست نووسێکیان لە قوربانیانی ڕوداوەکەیخانەی ئیسفەهانبڵاو کردەوە کە بەشێوەیەکی بەرین خوێندرایەوە و لایەک کرا. ئەوان لەسەر کاغەزی کتێبخانەی ناوەندی زیندانی ئیسفەهان داخوازیەکیان نووسی و بە لێهاتویی ناردیانە دەرەوە. ئەوان نووسیان:” داوا لە هاوشاریان و هاونیشتمانیان دەکەین نەهێڵن بمان کوژن. ئێمە پێویستیمان بە یارمەتی ئێوەیە.”

  ئەم ڕۆڵە بوێرانەی خەڵکی ئێران لە ڕێگای بڵاوکرنەوەی فایلی دەنگیەوە چەندین جار ڕایانگەیاند کە دانپێدانانی ناڕاستەخۆیان بە شێوەیەکی وەحشیانە و بە توندترین ئەشکەنجەکان لێ وەرگیراوە. ئەم جۆرە دانپیانان و پەروەندەسازیە کە لە چل و چەندەمین ساڵی ڕابردو لە ئاستێکی بەریندا بەڕێوە چووە هەوڵێکی داماوانە بووە و بۆ خەڵک ئاشنایە. بەم هۆیەوە بە شێک لە خەڵکی ئیسفەهان چەندین جار لەبەردەم زیندانی دەستگرد کۆبوونەوە و دەروشمیان دا و خوازیاری ڕاگیرانی ئێعدام کردنیان بوون. بۆ نمونە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ ی مانگی گوڵان کۆمەڵێک لە دەوروبەری زیندانی دەستگرد کۆبوونەوە. لە جەریانی ئەم کۆبوونەوەیە لە حاڵێکدا کە سەرکوتگەران بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵک لە گازی فرمێسک ڕێژ و تەنانەت تەقەش کەڵکیان وەرگرت، بەڵام جەماوەری ناڕازی کۆڵیان نەدا. ئەوان بە دروشمەکانی مردن بۆ خامنەیی، مردن بۆ دیکتاتۆڕ و ئەمە ئاخرین پەیامە، ئێعدام بکەی قیامە، لەگەڵ سەرکوتگەران تێکەهەڵچوون. هاوکات کۆمەڵێک لە مافەپەروەران بە ئاماژە کردن بە کێشە حقوقیەکانی پەروەندەکان خوازیاری ڕاگیرانی خێرای بەڕێوەچوونی  سزای ئێعدامی هەر سێ کەسی پەروەندەی خانەی ئیسفەهان بوون.

  نامزەدەکەی مەجید کازمی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ ی مانگی گوڵان نامەیەکی زۆر کاریگەری بڵاو کردەوە. ئەو کچە، کە لە خێڵی کەسە بوێرەکانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییە، لە بەشێک لە نامەکەیدا نووسیویەتی:” مەجید! من و هەموو ئەو ئینسانانەی کە تەنانەت تۆ زۆر بەکەمیش دەناسن بە گشت وجودمانەوە هەوڵ ئەدەین تا حوکمەکەت بشکێنین، تا گیانی بێ تاوانی ئازیزت لە دەست نەدەین، تا بگەڕێیەوە بۆ ژیانی سەرلەنوێ، بگەڕێوە بۆ من و ژیانێک کە هێشتا دەستی پێنەکردوە داروپەردوەکەی بەسەرماندا ڕوخا، ئـێمە چۆکدانادەین، گەڕانەوەمان نییە، ماندوو نابین، بێ هیوا بوون لە ئارادا نییە، بەردەوام دەبین تا ڕۆژێک کە بەیەکەوە وێنەیەک دابنێین و بڵێن ئێمە بردمانەوە.”

  لە ناڕەزایەتی بەم ئێعدامانە هێندێک کۆبوونەوە لە شوێنە جۆراجۆرەکانی ئێران بەڕێوەچوون. لە ئیسفەهان کۆبوونەوەیەک بە دانی دروشمەکانی مردن بۆ دیکتاتۆڕ و قەسەم بە خوێنی یاران، ڕاوەستاوین تا پایان، بەڕێوەچوو و ناڕازیان شەقامی تەختییان داخست. ناڕازیان لە شەقامی ستارخانی تاران دروشمیان دا:” هەژاری، گەندەڵی، گرانی، دەڕۆین تا سەرنگونی“. لە سادقییەی تارانیش ناڕازییان دروشمیان دا ئیسفەهان، ئیسفەهان، تەسلیەت، تەسلیەت. کۆبوونەوە و ناڕازایەتی هاوشێوە لە تاران پارس، نازی ئابادی تاران، گەوهەر دەشتی کەرەج، شارەکی ئاپادانا، شارەکی نگین غەرب، تارانسەر، شارەکی ئاکباتان، و وەکیل ئابادی مەشهەد و مهاباد لە ناڕەزایەتی بەم ئێعدامانە بەڕێوە چوون. لە زاهیدان ناڕازیان دروشمیان دا:” بەسیجی، سپاهی، ئێوە داعشی ئێمەن.”

  هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام بە واتای ئەوەیە کە گیانی ئینسان بەنرخ و ئەرشمەندە. لە هەمانحاڵدا هەڵوەشاندنەوەی ئەم قەتڵە دەوڵەتیە ڕژیمی ڕوو لە ڕووخانی ئیسلامی لە یەکێک لە گرنگ ترین ئامرازەکانی سەرکوتی بێبەش دەکات؛ ڕژیمێک کە مانەوەی لە ٤٤ ساڵی ڕابردودا لەوانە لە گرەوی زیندان، ئەشکەنجە و ئێعدام دا بووە.

  درێژەی خەبات لەدژی ئێعدام لە چەند ڕۆژی ڕابردودا جارێکی تر نیشانیدا کە ئەم خەباتە پاشەکشەی پێناکرێت و گەشە دەکات. سەرجەم دیاردەکان و هەروەها چاوگێڕان بە خەباتی ڕابردودا نیشانی ئەدات کە ئەم خەباتە ئەو زەرفیەتەی هەیە کە دروشمیسزای ئێعدام دەبێ هەڵبوەشێنێتەوەبکاتە داخوازییەکی جەماوەری و بەسەر کۆماری ئیسلامیدا بسەپێنێ. ئەم بابەتە گرنگەش لە ڕێگای دروست کردنی خێرای تۆڕ و شەبەکەی نەیارانی سزای ئێعدان لە شار و ناوچەکان لە لایەن هەڵسوڕاوانی سیاسی و مافەکانی مرۆڤی ژن و پیاو و بە تایبەت دادخوازانی ڕێکخراو و پێشاهەنگی کۆن و نوێوە ئیمکان پەزیرە. وەها خەباتێک ڕێگا بۆ بەهێز کردنی شۆڕشی ژینا و لە گوڕ نزیک تر کردنەوەی کۆماری ئیسلامی خۆش دەکات.

PAGE   \* MERGEFORMAT 4