به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی چوار به‌ندكراوی خه‌ڵكی به‌لووچستان به‌ناوه‌كانی “ئیلیاس كوهكه‌ن”، “یاسین كوهكه‌ن”، “محه‌ممه‌د ده‌رویش ناروویی” و “یاسین كه‌بدانی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار لاوه له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕێكه‌وتی ١٣ی مانگی به‌فرانباری شاری زاهیدانن و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ناچار به دانپێدانانی زۆه‌ملێ دژبه خۆیان كراون كه گوایه ئه‌وان ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی گه‌شتی ئینتزامی كردووه، ئێستا پاش تێپه‌ڕبوونی دوو حه‌وتوو چاره‌نووسیان به‌ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.