له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٥ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كچێكی لاوی خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی تاران به‌ناوی “مه‌هسا قوربانی”، “هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گیلانغه‌ربی كرماشان به‌ناوی “موحسین سادقی”، دوو خوێندكاری زانكۆی فرده‌وسی مه‌شهه‌د به‌ناوه‌كانی “حه‌مید شه‌ریفی” و “عه‌باس گوڵشه‌نی”، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ته‌ورێز به‌ناوی “ئیبراهیم موهاجێر”، چالاكێكی بواری ژنان به‌ناوی “سه‌با شێعردوست”، كچێكی كوردی دانیشووی شاری ئامۆل به‌ناوی “زارا لونج”، هونه‌رمه‌ندێكی خه‌ڵكی قوروه به‌ناوی “سه‌عید شیرزادی”، چوار چالاكی یارسانی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوه‌كانی “سه‌حه‌ر فه‌تحی”، “سه‌ید ئه‌مین عه‌باسی”، “سه‌ید سرووش عه‌باسی” و “سه‌ید كه‌ره‌م عه‌باسی”، باوك و كوڕێكی خه‌ڵكی سنه به ناوه‌كانی “ڕ‌فێق و فواد سه‌لیمی”، چالاكێكی مافی ژنان به‌ناوی نه‌رگس بێهیاری” و “لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ به‌ناوی “فرهاد هیممه‌تی” خه‌ڵكی تاران پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ‌ئاكام ماوه‌ته‌وه.