“مووسا مورادی”، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆلی سەر بە شاری خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەرکرا و سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ حەفتە به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی، چارەنووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“مووسا مورادی”، تەمەن ٥١ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل ماوەی بیست ڕۆژە کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبەش كراوه. شایانی باسه كه “مووسا مورادی” پیشه‌ی كرێكارییه و ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كای حكوومه‌ته‌وه ڕفێندرا.