کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی “ماشاڵڵا كه‌ره‌می” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی كه‌ره‌ج

ناڕوونی چاره‌نووسی ماشاڵڵا كه‌ره‌می له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی كه‌ره‌ج

زیاتر له‌ ٤٠ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ماشاڵڵا كه‌ره‌می” باوكی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتا چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای كه‌ره‌ج ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ كوڕه‌ ٢١ ساڵ ته‌مه‌نه‌كه‌ی به‌ ناوی “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” چه‌ن حه‌فته پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌وێ دا به‌ندكرابوو و دواجار له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته دا به‌ ئێعدام مه‌حكووم و له‌ سێداره‌ درا. وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ماشاڵڵا كه‌ره‌می”، دایك و برای “محه‌ممه‌د مێهدی”یش له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ند جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” كاتێك له‌ مه‌راسمی چله‌ی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” به‌شداری كردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا.