کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ناڕوونی چاره‌نووسی “عه‌لی محه‌مه‌د پریسایی” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی دێهده‌شت

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی “عه‌لی محه‌ممه‌د په‌ریسایی” شارومه‌ندی دانیشتووی شارستانی دێهده‌شت، پاش سه‌د ڕۆژ به‌ندكران به‌ ناڕوونی ماوته‌وه‌.

“عه‌لی محه‌ممه‌د په‌ریسایی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٨ شارومه‌ندی دیكه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٢، له‌ شارستانی دێهده‌شت له‌لایه‌ن  ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ له‌ زیندانی یاسووج گوازرانه‌وه‌. ناسناوی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ به‌ریتیه‌ له‌: “سه‌جاد په‌رویش”، “بابه‌ك ئارمین”، “جابر فرووغی”، “عیسا فرووغی”، “موحسین ئه‌فره‌نجیان”، “جه‌ماڵ عه‌سكه‌ری” و “حه‌مید ده‌ستوانه”. شایانی باسه‌ كه‌ هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و ٨ شارومه‌ند هێشتا ڕوون نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

دۆخی ئاڵۆزی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئێسڕائیل

-

كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی خامنه‌یی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی بێ حیجاب

-

بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی ئافڕیانی سەر بە شاری كامیاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

-