به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی “عه‌لی محه‌ممه‌د په‌ریسایی” شارومه‌ندی دانیشتووی شارستانی دێهده‌شت، پاش سه‌د ڕۆژ به‌ندكران به ناڕوونی ماوته‌وه.
“عه‌لی محه‌ممه‌د په‌ریسایی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٨ شارومه‌ندی دیكه هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له كۆتاییه‌كانی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٢، له شارستانی دێهده‌شت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له زیندانی یاسووج گوازرانه‌وه. ناسناوی ئه‌و هاووڵاتیانه به‌ریتیه له: “سه‌جاد پهرویش”، “بابه‌ك ئارمین”، “جابر فرووغی”، “عیسا فرووغی”، “موحسین ئهفرهنجیان”، “جه‌ماڵ عه‌سكه‌ری” و “حه‌مید ده‌ستوانه”. شایانی باسه كه هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و ٨ شارومه‌ند هێشتا ڕوون نییه.