دوای تێپەڕبوونی ١٧ڕۆژ به‌سه‌ر کاتی به‌ندكرانی عەلی ئەڵلاوەیسی، بەندکراوی سیاسی پێشوو و چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“عه‌لی ئه‌ڵڵاوه‌یسی”، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ئه‌و شارومه‌نده له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و خزم و كه‌س و كاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.