کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی گوندی “سویچ” له‌ بانه

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی گوندی سویچ له‌ بانه

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “سویچ”ی سه‌ر به‌ شاری بانه به ‌ناوه‌كانی “ڕه‌سووڵ عۆبه‌یدی” و “ئه‌حمه‌دڕه‌زا غۆڵامی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ڕه‌سووڵ عۆبه‌یدی” و “ئه‌حمه‌دڕه‌زا غۆڵامی” ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری بانه سێ هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی گوندی “سویچ”یان به‌ تۆمه‌تی “هاوكای له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بانگهێشتی ئیداره‌ی ئتلاعات كردبوو كه‌ ناوه‌كانیان بریتیه‌ له‌: “سه‌لام عه‌بدۆڵڵاهی”، “فه‌رهاد شه‌هیدی په‌ناه” و “جه‌عفه‌ر عه‌بدۆڵڵا په‌ناه”. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ به‌ندكراوه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.