به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “محه‌ممه‌د(سۆران) مورادخانی” له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د(سۆران) مورادخانی” خێزاندار، خه‌ڵكی سه‌قز و دانیشتووی شاری سنه بووه و مانگێك له‌وه‌پێش به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ر گوازراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه و له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه تاكوو هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی محه‌ممه‌د میدیایی نه‌كه‌نه‌وه.