كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری هۆوه‌یزه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه، ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه و حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوه‌ی ته‌ئمیینی ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی شاره‌داری هۆوه‌یزه له به‌شه‌كانی خزمه‌تگۆزاری و فه‌زاری سه‌وزدا كار ده‌كه‌ن و چه‌ندین جار به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری جێبه‌جێ كرانی داخوازییه‌كان بوون، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه. یه‌كێك له داخوازییه گرینگه‌كانی ئه‌و كرێكارانه دابین كردنی واكسێنی كۆرۆنایه.