ڕۆژی هه‌ینی ١٩ مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گوندی “ئاسناوێ”ی سه‌ر به شاری شنۆ، له ناڕه‌زایه‌تی به له ناوبردنی سرووشت و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌یان له لایه‌ن شیركه‌تێكی ڕێخ و ماسه‌وه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی دانیشتووانی ئه‌و گونده، شیركه‌ته‌كانی ڕێخ و ماسه كه زۆربه‌یان سه‌ر به سپای پاسدارانن، له ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری ماسه‌ی چۆمی “گادر”، بوونه‌ته هۆی له ناوچوونی ژینگه و سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه و چاڵاوی گونده‌كه‌یان ڕوو له وشكبوون دایه.