ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی مه‌عده‌نی ئاسمینونی مه‌نووجان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری كاریان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت بارودۆخێكیان له به‌رامبه‌ر كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه داناوه كه زۆر نادادپه‌روه‌رانه و زاڵمانه‌یه. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی له‌ئاست بارودۆخی كاریان، به‌ستنی قه‌راردادی یه‌ك مانگه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه كه پێشینه‌ی كاری زیاتر له ١٠ ساڵیان هه‌یه و هه‌روه‌ها بارودۆخی ناله‌باری كار وه‌رگرتنی سفته له شۆفیرانی كامیۆنه‌كان ناڕازیین.