کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی موحێبی كه‌وسه‌ر له‌ تاران

ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارن و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی موحێبی كه‌وسه‌ر

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی پووشپه‌ڕ، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی مۆحێبی كه‌وسه‌ری تاران دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی مۆحێبی كه‌وسه‌ری تاران خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پێدانی سه‌ختی كار و كارانه‌ بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌ندامی شۆرای باڵای نیزام په‌ره‌ستارانی ئێران ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه‌ مانگانه ١٥٠ بۆ ٢٠٠ په‌ره‌ستار له‌ ئێران كۆچ ده‌كه‌ن.