به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ٣٨ مامۆستای زانكۆ له سه‌رانسه‌ری وڵات، له نامه‌یه‌ك دا كه بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زاییان ناردووه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست زیندانیكردنی محه‌ممه‌د سه‌عاده‌تی، مامۆستای بێكاركراوی زانكۆی بیرجه‌ند نیشان داوه.
محه‌ممه‌د سه‌عاده‌تی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “بڵاو كردنی پڕۆپاگه‌ندا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به حه‌وت مانگ زیندان و سێ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ڕۆژی ١٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی هه‌مه‌دان ڕاگوێزرا. ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌مه، مامۆستایانی زانكۆ له نامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ئه‌و چالاكه سنفییه‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوون.