ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی ئاسنی خاف له ئاست نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی خاف، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا گرێبه‌سته‌كانیان له قه‌راردادیه‌وه كراوه‌ته سێ مانگه و هه‌ر كات خاوه‌نكار بیه‌وێت، كرێكار به ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریه‌وه له‌سه‌ركار ده‌رئه‌كات. هه‌روه‌ها چه‌ندین شیركه‌تی په‌یمانكار قه‌راردادیان له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاری سه‌ره‌كی ئه‌و مه‌عده‌نه واژۆ كردووه و كاتێك قه‌راداده‌كانیان كۆتایی پێدێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی داخوازی كرێكاران په‌رداخت بكه‌ن له‌و مه‌عده‌نه ده‌ڕۆن، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ئێمه خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یین.