كۆمه‌ڵێك لە کرێکارانی شارەوانی زەنجان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، له‌ناڕه‌زایه‌تی به پێ نه‌دانی حه‌قده‌ست، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌وانی زه‌نجان چه‌ند مانگه كه هیچ حه‌قده‌ستێكیان بۆ بژێوی ژیانی خۆیان پێ نه‌دراوه و هه‌رجار داوای حه‌قده‌ستیان كردووه به‌رپرسانی حكوومه‌تی به بێ بایەخی و‌ڵامیان داوه‌ته‌وه. به‌م هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م بینای شاره‌وانی زه‌نجان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.