ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی تازه دامه‌زراوی ناوچه نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران، له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی تازه‌دامه‌زراوی ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی نه‌وت له باشووری ئێران، له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ڕژیم لانیكه‌می حه‌قده‌ستیان بۆ دیاری كردوون و ئه‌و ڕێژه پاره‌یه وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، تا به ئێستا چه‌ند جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه.