ماوه‌ی پێنج مانگه كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له سنووری ئیسلام قه‌لعه‌ی ئه‌فغانستان گیریان خواردووه و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ ڕزگاركردنیان هه‌ڵ نه‌گرتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حكوومه‌تی تالیبان به هۆكارێكی نادیار ڕێگه‌ی له هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كانی ئێرانی گرتووه و كۆمه‌ڵێك شۆفێری كورد و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران له سنووری ئیسلام قه‌لعه‌ی ئه‌فغانستان به‌بێ پاره و شوێنی مانه‌وه گیریان خواردووه. شۆفێرانی ناڕازی تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند جار له ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی كامیۆنه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی حكوومه‌ت سه‌ره‌نجیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه و خۆراك و ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتیان بۆیان دابین نه‌كردووه.