به‌یانی هه‌ینی ١١ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی شارستانی چابه‌هار له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تعی به‌رده‌وامی كاره‌با له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رقی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچ، له گه‌رمای ٤٧ پله‌ی سلسیۆسی چابه‌هار دا به‌رقی چه‌ندین گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره‌یان بڕیوه به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له ژیانی سه‌ختی منداڵان، ژنان و به‌ساڵاچووان بكه‌نه‌وه. ناڕازیان د‌ڵێن: به‌هۆی گه‌رمی هه‌وا چه‌ندین منداڵ تووشی شۆك بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و شاره هیچ بایه‌خێكیان به كێشه‌ی خه‌ڵك نه‌داوه.