کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئێران له‌ ئاست بڕینی كاره‌با

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئێران له‌ ئاست بڕینی كاره‌با 2

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی چه‌ند شاری ئێران له‌ ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، كاسبكارانی جاجڕوود له‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با جاده‌ی چوونه‌ژووره‌ویه‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تیان داخستووه‌ و له‌سه‌ر شه‌قام كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌ بردووه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، خه‌ڵكی شاری مه‌راغه و بازاڕیانی ئه‌و شاره‌ گله‌یی و گازنده‌ی خۆیان دژبه‌ بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با نیشان داوه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی پچڕانی كاره‌با تووشی زیانێكی زۆر بوون. به‌ وته‌ی هاووڵاتیان، كاسبكاران ناچار بوون مۆلیده‌ به‌كار بێنن بۆ ئه‌وه‌ی ماده‌ خۆراكییه‌كانیان خراپ نه‌بێت.