ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، جووتیارانی ئوستانه‌كانی كرماشان و ئیلام له ئاست ئه‌و نرخه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ دانه‌وێڵه‌ی داناوه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ناوچەکانی گەرمێنی هەر دوو پارێزگای ئیلام و کرماشان دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە و جوتیاران لەو نرخەی حکومەت بۆ وەرگرتنی گەنم دیاریکردووە ناڕازین. جێگری سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی ئێرانیش دەڵێت، حکومەت پابەندی ئەو نرخە واته ١٧ هه‌زار تمه‌ن بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك نەبووە کە پەرلەمان دیاری کردووە و بەمەش دیاردەی بە قاچاخ بردنی گەنم بۆ دەرەوەی وڵات سەرهەڵدەدات. ئەو نرخەی لێژنەی دیاریکردنی نرخەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران بۆ کیلۆیەک گەنم دیاریکردووە ١٥ هەزار تمەنە، ئەوەش ناڕەزایهتی جووتیارانی لێکەوتووەتەوە.