ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر، جووتیارانی دیوانده‌ره له ئاست نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ماوه‌ی دوو مانگه گه‌نمه‌كانیان به ده‌وڵه‌ت فرۆشتووه، به‌ڵام به‌رپرسانی جیهادی كه‌شاوه‌رزی هێشتا به‌ڵێنه‌كانیان بۆ پێدانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه. پێشتریش جووتیاران له شاره‌كانی سه‌رده‌شت، پیرانشار، قه‌سری شیرین، سنه، دێولان، كرماشان و چه‌ند شاری پارێزگای ئیلام له ئاست نه‌دانی پاره‌ی به‌رهه‌مه كه‌شتووكاڵییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو.