هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ناوی “په‌ردیس جاوید” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی سنه برینداربووه و پاشان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “په‌ردیس جاوید” له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری سنه له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كراوه‌ته ئامانج و برینداربووه، ناوبراو چه‌ند ڕۆژ له ماڵێكدا خۆی شاردبۆوه به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه وێڕای خراپی دۆخی تهندرووستهییهكهی ڕفێندرا و له‌و كاته‌وه چاره‌نووسی نادیاره و بنه‌ماڵه‌كه‌ی زۆر نیگه‌رانن و هیچ وڵامێكیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه وه‌رنه‌گرتووه.